رەسڵ فۆستەر زانای دەماری بواری کاتژمێری ڕۆژانەی لەشە: زانستەکەی پەیوەستە بە سووڕی خەوی مێشکەوە. و دەپرسێت: چی دەزانین لەسەر خەو؟ وەک دەردەکەوێت ئەوەندە نازانین لەسەر ئەو شتەی سێ یەکی ژیانمانی پێ بەسەردەبەین. لەم قسەکردنەیدا، فۆستەر سێ بیردۆزی بەبرەو باسدەکات لەسەر ئەوەی بۆچی دەخەوین، و هەروەها باسی هەندێک بیروباوەڕ لەسەر ئەوەی لە تەمەنە جیاجیاکاندا چەندێک خەومان دەوێت -- وباسی هەندێک بەکارهێنانی نوێی خەو دەکات وەک پێشبینیکەری نەخۆشی دەروونی.

