وشه‌ی " ئاسایی" به‌زۆری وه‌كو هاوواتای "نموونه‌یی" ، " پێشبینیكراو" ته‌نانه‌ت " ڕاست" به‌كاردێت. به‌و لۆژیكه، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌سفكردنی ئاسایی خۆیان بگونجێنن. به‌ڵام به‌به‌رده‌وامیی، ئه‌وه‌ی كه به وێناكردنی ئاسایی جه‌سته‌مان، ئه‌قڵمان، و پێزانینهكانمان ناوده‌برێت ده‌ركه‌وتووه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س یه‌ك ناگرێت. كه‌وایه، مانای ڕاسته‌قینه‌ی ئاسایی چییه--و ئایا پێویسته زۆر پشتی پێ ببه‌ستین؟ یانا بوهرهر تاڤانیه‌ر له‌باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات. (له‌لایه‌ن یۆن دوفی كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، پێن پێن چین ده‌یگێڕێته‌وه، ئاده‌م ئه‌لیكسانده‌ر، بام بام وۆفگانگ كاری میوزیكیان بۆ كردووه)
