ئەم تاقیکردنەوە سادەیە دەتوانێت یارمەتی منداڵان بدات باشتر ببیستن
ئەو منداڵانەی لە گوندەکان دەژین ئەستەمە بتوانن بە ئاسانی سەردانی دکتۆر بکەن. جگە لەوەش گرانبەهای نۆرینگەی شارەزایانی بیستن ، شیکردنەوە ئاڵۆزەکان بۆ دیاریکردنی ئاستی بیستنیان ئەرکێکیترە. بە هۆی هەوکردنی گوێچکەیان بەشێک لە منداڵەکان هەستی بیستنیان لە دەستداوە کە بە چارەسەرکردن لە کاتی خۆیدا دەکرا ڕێگەی لێگیرابا.
بۆیە برینسازانی گوێچکە و هاوەڵی تێد سوزان ئیمێت کار دەکات لەگەڵ١٥ کۆمەڵگەی گوندنیشینەکانی ئالاسکا بۆ داهێنانی بەرنامەیەکی سادە و بە نرخێکی کەم بۆ ئەوەی لە ڕیگەی تەلەفۆنەوە بتوانێت پشکنین بۆ ئەو نەخۆشانە بکات کە لە ناوچە دورە دەستەکان دەژین. فێربوونی زیاتر لە بارەی کارەکانی ئەو وچۆن دەتوانرێت گۆڕانکاری بکرێت لە ژیانی ئەو منداڵانەی کە سەکۆیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بیستنیان نییە.
