زانستی پێکەنین - ساشا وینکلەر
1,688,904 plays|
ساشا وینکلەر |
TED-Ed
• December 2023
ئایا ئەمە نامۆ نییە، کە کاتێک شتێکی پێکەنیناوی ڕوودەدات، ددانت دەردەخەی، ھەناسەدانت دەگۆڕی،
لاواز دەبی و لە ھەندێ شوێن ئازارت دەبێت، و تەنانەت لەوانەیە بگری؟ بەشێوازێکی دیکە، بۆچی ئەم شتە سەیرە دەکەین کە پێکەنینە؟ کاتێک پێدەکەنیت، ماسولکەکانی سکت بەخێرایی بچووک دەبنەوە.
ئەمە شێوازی هەناسەدانت دەگۆڕێت، پەستان لە بۆشایی سنگت زیاد دەکات، و ھەوا بۆ دەرەوە پاڵدەنێت، کە لەوانەیە بەشێوەیەکی بیستراو بێتە دەرەوە وەک فیکەیەک، یان دەنگێک. چونکە ماسولکەکانی سکت زۆر زیاتر بەکاردەهێنیت وەک لەکاتی قسەکردن، ڕەنگە دەست بە ئازار بکەن. هەروەها پێکەنین ڕێگری لە وەڵامدانەوە و کۆنترۆڵی ماسولکەکانت دەکات، دەبێتە ھۆی هەستکردن بە لاوازی قاچ. کەواتە، ئەم دیاردە پێکەنیناوییە لەکوێوە دێت؟ لەبەرئەوەی هیچ تۆمارێکی شوێنەواری بۆ پێکەنین نییە، مەحاڵە بەتەواوی بڵێین چۆن و بۆچی گەشەی کردووە، بەڵام زانایان چەند بیردۆزێکییان هەیە.