ریتا پیرسن، کە ماوەی ٤٠ ساڵە مامۆستایە، جارێکیان هاوپیشەیەکی پێی وتوە، "بۆ ئەوە پارەم نادەنێ منداڵەکانم خۆشبوێت." وەڵامەکەی ئەمیش ئەوە بووە "منداڵان لەوانەوە فێرنابن کە خۆشیان ناوێن." زەنگێکی بە ئاگا هێنانەوە بۆ مامۆستایان بۆ ئەوەی باوەڕیان بە قوتابییەکانیان بێت و لەسەر ئاستێکی کەسی و مرۆفی و ڕاستەقینە پەیوەندیان لەگەڵ ببەستن.
