بۆ ئەوەی ڕامزی موسالەم مامۆستای کیمیا لە خەونی قوڵی ١٠ساڵەی خوێندنی بێ ڕوح بەخەبەر بێت، دەبوو بە پرۆسەیەکی مەترسیدار تێپەڕێت. ئەو پرۆسەیە هانی ڕامزی دا بیر بکاتەوە و لە کڵاسەکانی هەوڵی هاندانی زانینخوازی فێرخوازەکانی بدات. لەم ئاخاوتنە کەسییە کورتەدا، موسالەم سێ یاسا بۆ هاندانی خەیاڵی فێرخوازان و هاندانی فێرخواز بۆ چێژبینین لەو بابەتانی دەیخوێنن پێشکەش دەکات.
