فیل پلەیت لە تیمی ئەستێرەناسەکانی تەلەسکۆپی ئاسمانی هەبڵ بوو کاتێک وایزانیبوو وێنەی یەکەمین هەسارە گیراوە کە بەچواردەوری ئەستێرەیەکدا سووڕاوەتەوە. بەڵام ئایا بەڵگەکە بەڕاستی پشتگیری ئەوەی ئەکرد؟ لەگەڵ وتارەکەیدا بڕۆ کاتێک پلەیت نیشانی ئەیات چۆن بەرەوپێشچوونی زانست -- لەڕێگەی ئەنجامدان و ڕاستکردنەوەی هەڵەی زۆرەوە ئەبێت. هەروەها دەڵێت، "باجی ئەنجامدانی زانست ئەوەیە دانیپێدابنێیت کاتێک هەڵە ئەکەیت، بەڵام پاداشتەکەی باشترینە: زانست و تێگەشتن."
