چۆن جلوبەرگی گونجێنراو دەبێتە هۆی بەهێزکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
ئایا هیچ تیپەرتێک یان پانتۆڵێکی جینزی خۆشەویستت هەیە کە شێوازت بگۆڕێت و هەستی متمانەبەخۆبوونت پێ ببەخشێت -- و وات لێ بکات هەست بکەیت ئەوە خۆتیت؟ دیزاینەری مۆدێل، میندی شایەر، دەڵێت ئەمە بەهۆی ئەوەوەیە کە ئەو جلانەی دەیانپۆشیت دەتوانن کاریگەرییان لەسەر مەزاج، تەندروستی و ڕێزگرتن لە خۆت هەبێت.
شایەر بە ئیلهاموەرگرتن لە کوڕەکەی، کە بە نەخۆشییەکی دەمارییەوە لەدایکبووە و وای لێ دەکات پۆشینی جلوبەرگ یان بەکارهێنانی قۆپچە و زیتکە (سحاب) بۆی قورس بێت، دەستی کرد بە دروستکردنی جلوبەرگێک کە بۆ هەمووان بگونجێت، بەتایبەت بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان. زیاتر فێرببە دەربارەی ئەوەی چۆن ئەو مێژووی لە جیهانی مۆدێلدا تۆمار کرد بە بەرهەمهێنانی یەکەمین هێڵی جلوبەرگی گونجێنراو لە ئاستی جیهاندا.
