میلیندا فرێنچ گەیتس: ئەو شتانەی کە ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان دەتوانن لە " کۆکا کۆلا"ەوە فێری ببن
لە کۆنگرەی " تێد ئێکس چەینج" میلیندا گەیتس باس لە چەند ڕێکخراوێکی قازانج نەویست دەکات کە دەکرێت لە کۆمپانیاکانی وەک " کۆکا کۆلا" وە شت فێر بن ، کە توانیویانە بازاڕێکی جیهانی بۆ خۆیان پەیدا بکەن، فرۆشیارەکانیان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هەموو دێهاتە دوورەکانیش ئەگەر بیانەوێت دەتوانن کۆکاکۆلا بەدەست بهێنن، ئەی بۆچی ئەم ڕێسایە بۆ پتەوکردنی تەندروستی گشتی و کوتان دژی نەخۆشییەکان بەکار نەهێنین ؟

