بۆچی کەسەکان خەتابار ئەکەین بۆ قەیرانە ئابوورییەکان؟
ساڵی ٢٠٠٨، قەیرانی ئابووری جیهان لاتڤیای پەکخست. دوای ئەوەی بێکاری چوو بە ئاسماندا، حکومەت پارەپێدانی بۆ کەرتی گشتی کەمکردەوە و باجی زیادکرد، لەکاتێکا یارمەتی دەوڵەمەندەکان و بزنسە گەورەکانی ئەیا -- هەموو ئەوە بەبێ کاردانەوە یان ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن خەڵکەوە. کۆمەڵناس لاین ئۆزۆلینا بەدواداچوون ئەکات کە چۆن بەرپرسەکانی لاتڤیا خەڵکەکەیان قایلکردووە بەرپرسیارێتی قبوڵ بکەن بۆ ئابوورییە شکستخواردووەکەی وڵاتەکە -- و تیشک ئەخاتە سەر بەرزبوونەوەی پەیڕەوە کۆمەڵایەتییە هاوشێوەکانی نایەکسانی زیاد ئەکات لە جیهاندا.

