١٦٨ کاتژمێر هەیە لە هەفتەیەکدا. چۆن کات بدۆزینەوە بۆ ئەوانەی گرنگترینن؟ پسپۆڕی بەڕێوەبردنی کات لاورا ڤاندەرکام باسی ئەوە ئەکات چۆن کەسە سەرقاڵەکان ژیانیان بەسەر ئەبەن، و چۆن زۆرێکمان بەشێوەیەکی بەرچاو پێمان وایە هەفتانە کاتێکی زۆرمان ئەوێت، و کەمتر تێئەگەین لەوەی چەندێک کاتی زیایەمان هەیە. چەند ستراتیجییەکی گرنگ ئەخاتە ڕوو هەتا یارمەتیمان بات کاتی زیاتر بدۆزینەوە بۆ ئەوەی گرنگترینە بۆمان، بۆ ئەوەی بتوانین "ئەو ژیانە بنیات بنێین کە ئەمانەوێت لەو کاتەیا کە هەمانە."

