ڕێوڕەسم بۆ مردوو زۆرێک لە جیهانی سرووشتی ئەگرێتەوە، لە پەیڕەوی مرۆڤەکان و فیلەکانەوە ئەبینرێت هەتا هەنگەکان، دۆلفینەکان و زۆرێکی تریش. بە سەرنج ڕاکێشان و ڕووناکبیرکردنمان، پسپۆڕی ڕەفتاری ئاژەڵان کایلی سویفت ئەچێتە ناو هەڵسوکەوتەکانی ژیان (و مردن)ی قەلەڕەشەکان و نیشانی ئەیات کە کاردانەوەکانیان ئەکرێت پەردە لەسەر چی لابات دەربارەی پەیوەندییەکەیان بە مردنەوە.

