چۆن منداڵی سەرکەوتوو پەروەردە بکەیت -- بێ ئاڕاستەکردنی زیاد لە پێویست
بە چاوەڕێکردنی زۆر لە منداڵەکانمان و بەڕێوەبردنی هەموو وردەکارییەکی ژیانی مناڵەکان، دایکان و باوکان یارمەتی منداڵەکانیان نایەن. بەلایەنی کەمەوە جولی لیسکۆت-هەیمس وا ئەیبینێت. بە حەزێکی زۆر بۆ بابەتەکە و باسکردنێکی پێکەنین ئامێز ڕاگری پێشووی تازە وەرگیراوانی زانکۆی ستانفۆرد ئەیەوێت نیشانی دایکان و باوکانی بات کە پێویستە چیتر لەڕێگەی نمرە و پلەوە پێناسەی سەرکەوتنی مناڵەکانیان نەکەن. لەجیاتی ئەوە ئەڵێت، پێویستە زیاتر تیشک بخەنە سەر بیرۆکە کۆنەکەی: خۆشەویستی بێمەرج.
