بۆچی پێویستە ژنان چیرۆکەکانی مرۆڤایەتی بگێڕنەوە
بۆ چەندین سەدە (بۆ چەندین هۆکاریش) ئەو شتانەی بە داهێنانی بلیمەتانە دائەنرێت گوایە بەشێوەیەکی گشتی لە ڕوانگەی نێرینەوە بووە. وەک دەرهێنەری شانۆ جود کێلی لەم وتارەیدا کە بە گڕووتینەوە ئەیدا، باسی ئەوە ئەکات چۆن ئەم بەلادابردنە کار ئەکاتە سەر وەرگێڕانمان بۆ چیرۆکەکان تەنانەت مافەکان و چیرۆکەکانی ژنەکانی ژیانی ڕاستیش. وا بیر ئەکاتەوە ڕێگایەکی بەسوودتر، و گشتگیرتر هەبێت بۆ سەیرکردنی جیهان، و داوا لە هونەرمەندەکان ئەکات -- ژنان و پیاوان -- ڕەنگ بکەن، وێنە بکێشن، فیلم دەرکەن دەربارەی کۆمەڵگایەک ڕەگەز تیایدا یەکسان بێت.

