هەموو ئەوەی پێتوایە ئەیزانیت لەسەر ئالوودەبوون هەڵەیە
بەڕاست چی ئەبێتە هۆی ئالوودەبوون -- بۆ هەموو شتێک لە کۆکایینەوە بۆ مۆبایل؟ چۆن زاڵبین بەسەریا؟ جۆهان هاری بینیوێتی شێوازەکانی ئێستامان شکستی هێناوە، کاتێک بینیوێتی کەسە نزیکەکانی ئەناڵێنن بەدەست ئالوودەبوونەوە. بیری کردۆتەوە بۆچی بەو شێوەیەی ئێستا مامەڵە لەگەڵ ئالوودەبووەکان ئەکەین -- و هیچ ڕێگایەکی باشتر هەیە. کاتێک وتارە کەسییە قوڵەکەی ئەگێڕێتەوە، پرسیارەکانی بەناو جیهانا بردویانە، و هەندێک ڕێگای سەرسوڕهێنەری هیوابەخشی دۆزیوەتەوە بۆ بیرکردنەوە لەم کێشە درێژخایەنە.

