وەک هەرزەکارێک، ئیسماعیل نازاریۆ نێردرا بۆ زیندانی دورگەی ریکەرسی نیو یۆرک، کە لەوێ ٣٠٠ ڕۆژ لە زیندانی تەنیایا بوو -- پێش ئەوەی تاوانێکی لەسەر یەکلایی بکرێتەوە. ئێستا وەک چالاکەوانێکی چاکسازی زیندانی کار ئەکات لەسەر گۆڕینی کلتوری زیندانەکانی ئەمریکا، کە تیایا گەنجەکان زۆر جار دووچاری توندوتیژییەکی ناڕەوا ئەبنەوە. نازاریۆ باسی چیرۆکە ناخۆشەکەی خۆیمان بۆ ئەکات و پێشنیاری ڕێگاکان ئەکات بۆ یارمەتیدان لەجیاتی ئازاردانی هەرزەکارەکان لە زیندانا.

