خێراترین ڕێگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ئێستادا
زانای به‌رگه‌هه‌وا لیسا ئۆكۆ ده‌ڵێت،"كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی میسان خێراترین و كاریگه‌رترین ده‌رفه‌ته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ماوه‌ی نزیكدا". چونكه توانای گه‌رمكردنی میسان وه‌كو گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن نییه، به كه‌ڵه‌كه‌بوونی پله به پله به تێپه‌ڕبوونی كات دروست بێت، به‌ڵكو به زۆری له ده‌ردراوی نوێ دێت. ئۆكۆ سێ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی پیشبوونی میسان ئاشكراده‌كات، كه ، گه‌ر جێ به‌جێ بكرێت، ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی گه‌رمبوونی جیهانیی له چه‌ند ساڵێك كه‌م بكاته‌وه--نه‌ك چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك.
ئۆكۆ ده‌ڵێت،"ئێستا ساتی گازی میسانه".

