وەک منداڵێک کە لە کۆریای باکوور گەورە بووبوو، هیۆنسیۆ لی وایئەزانی کە وڵاتەکەی "باشترینە لەسەر زەوی." هەتا برسێتییەکەی نەوەتەکان نەبوو کە دەستیکرد بە بیرکردنەوە. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لە وڵاتەکە چووە دەرەوە، بۆ دەستکردن بە ژیانێکی نوێ لە خۆشاردنەوە، وەک پەنابەرێک لە چین. چیرۆکەکەی چیرۆکێکی تایبەت تاڵی ڕزگاربوون و هیوایە -- و وەبیرهێنەرەوەیەکی بەهێزە بۆ ئەوانەی ڕووبەڕووی مەترسی بەردەوام ئەبنەوە، تەنانەت کاتێکیش سنوورەکان زۆر لەدواوەن.
