وانەکان لە درێژترین توێژینەوە لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ
لە ماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا، زانایانی بەریتانیا توێژینەوەیان لەسەر هەزارەها منداڵ کردووە بەدرێژایی ژیانیان هەتا بزانن بۆچی دەرئەنجام هەندێکیان دڵخۆش و تەندروست دەرئەچن و ئەوانی تریش ئەناڵێنن. درێژخایەنترین توێژینەوەیە لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ لە جیهاندا، و هەندێک لە باشترین کەسەکانی سەر زەوی بەرهەمهێناوە کە توێژینەوەیان لەسەرکراوە و شێوەی ژیان و فێربوون و باوانیکردنی گۆڕیوین. بە پیاچوونەوە بەم توێژینەوە بێوێنەیە، ڕۆژنامەنووسی زانستی هێلێن پییرسن هەندێک دۆزینەوەی گرنگ و ڕاستی سادە ئەخاتە ڕوو دەربارەی ژیان و باوانیکردنی باش.
