چۆن بینا دروست بکه‌ین به به‌کارهێنانی قوڕ.... وه کۆمه‌ڵگاش
فرانسسیس به‌ڕاستی زانی چی بکات دوای ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری بیناسازی به‌ده‌ست هێنا...ویستی بگه‌ڕێته‌وه نیشتمانی خۆی (گاندۆ) له بۆرکینا فاسۆ، تا یارمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی بدات و به‌ری ڕه‌نجی خوێندنه‌که‌ی بدورێته‌وه. له‌م گفتوگۆیه سه‌رنجڕاکێشه‌دا، فرانسیس هه‌ندێک له‌و بینایه جوانانه نیشان ده‌دات که به یارمه‌تی ئه‌و دروست کراوه له گونده بچوکه‌که‌ی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا، که شایه‌نی خه‌ڵاتی سه‌رکه‌وتنه ئه‌ویش دروست کردنی قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییه له قوڕ به یارمه‌تی ته‌واوی گونده‌که.

