بۆ زاڵبوون بەسەر ململانێکان، چیتر خۆت بە کەسانی تر بەراورد مەکە
دیان فێرنسی وەرزشەوانی کورسی تایەدار دەڵێت کاتێک ئەوەستیت لە بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی تر، ئەتوانی زۆر شتی مەزن بەدەست بێنیت. باسی ئەکات کە چۆن دوای لەدەستدانی قاچەکانی لە ڕووداوێکا، بیرکردنەوەیەکی بەهێزی نوێی دۆزیوەتەوە کە تیشکی خستۆتە سەر پێناسەکردنەوەی "تێکڕای کەسی" و کەم کەم باشتربوون.
