بۆچی زمان مەزنترین داهێنانی مرۆڤایەتییە
1,738,014 plays|
دەیڤد پیتەرسن |
TEDxBerkeley
• March 2019
دەیڤد پیتەرسنی درووستکەری زمان ئەڵێت، شارستانییەت لەسەر بوونی زمان بنچینەی گرتووە. لە وتارەکەیدا کە زۆر بەتین و پێکەنین ئامێزیشە، نیشانی ئەیات چۆن خوێندن، هێشتنەوە و داهێنانی زمانی نوێ یارمەتیمان ئەیات لە مرۆڤایەتی تێبگەین -- وانەیەکی خێراشمان ئەیاتێ لەسەر ڤالێریانی باڵا، یەکێک لە دوو زمانەکەی درووستیکردووە بۆ زنجیرەی "یاری تەختەکان" (لەگەڵ دۆسراکی). ئەڵێت، "زمان تەنیا ئامرازێک نییە،". "ئەوە میراتی ئێمەیە، ڕێگایەکە بەدەستمانەوە هەتا نیشانی بەین واتای مرۆڤبوون چییە."