لە ٨٠ ساڵی داھاتوودا، نزیکەی ٣٠٠٠ زمان لەناو دەچن. ھەمووی بەھۆی بێدەنگبوونی کلتوورەکانیانەوە. لەم قسە کردنە خێرایەدا، چالاکوانی زمان دانیاڵ بوگرێ یودێڵ پیشانمان دەدات چۆن خەڵکی لە سەرانسەری جیھان ڕێگەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ زیندووکردنەوەی زمانی باووباپیرانیان و سەر لە نوێ بنیاد نانەوەی نەریت و کلتوورەکەیان. لەگەڵ ئەوەشدا ھەموومان ھان دەدات بۆ گەڕان بە دوای زمانی باپیرانمان. دەڵێت، "چاککردنەوەی زمانەکەتان و لە ئامێز گرتنی کلتوورەکەتان، ڕێگەیەکی بەھێزە بۆ بوون بە خۆت”
