چۆن پەروەردە یارمەتی دام بە ژیانمدا بچمەوە؟
هیچ ئازادییەک لە دۆزینەوەی مەبەستەکانت گەورەتر نییە، ئەمە ووتەی داکۆکیکاری پەروەردە ئەشویتا شێتییە. ئەشویتا لە خێزانێکی لادێ نشینی هەژار لە هیندستان لە دایک بووە، شێتی نەیهێشت بۆچوونە کۆمەڵایەتییەکان ڕێگری لە خەونەکانی بکەن و دەنگی کپ بکەن. لەم ئاخاوتنە کەسییەدا، باس لە چۆنییەتی دۆزینەوەی بەهاکانی لە ڕێگەی پەروەردە دەکات-- هەروەها باس لە چۆنییەتی کار کردنی دەکات بۆ بەگورخستنی گەنجانی لادێ نشین تاکو تواناکانی خۆیان بدۆزنەوە. "هەموومان لەو واقعە لە دایک بووین کە کوێرانە قبولی دەکەین-- هەتاکو شتێک بەئاگامان دێنێت یان جیهانێکی نوێ لەبەردەماندا دەکرێتەوە." شێتی دەڵێت.

