ئاریس ڤێنتیکیدس: دروستکردنی هەستی نەخشەکان
دیزاینەری نەخشەسازی ئاریس ڤێنتیکیدس گرنگی بەو نەخشانە دەدات کە لە مێشکی خۆماندا دروستی دەکەین کاتێک لە شارێکدا دەسوڕێینەوە. ئەم نەخشانە لە نەخشەی جادەو بان ناچن بەڵکوو زیاتر لە نوسین و وێنە دەچن. وێنەی خەیاڵین کە پەیوەندی نێوان شوێنەکان دەردەخەن. چۆن ئێمە دەتوانین لەم نەخشە خەیاڵییانەوە فێرببین بۆ ئەوەی نەخشەی باشتری ڕاستی دروست بکەین؟ وەک تاقیکردنەوەیەک ئاریس نەخشەی پاسی دوبلین دروست دەکاتەوە.
