چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی ببێت بە ٦١ ساڵ، نوسەر ئانی لامۆت بڕیار دا هەموو ئەو شتانە بنوسێتەوە کە دڵنیایە لەوەی ڕاستن. خۆی نوقم ئەکات بۆ ناو جیاوازییە بچووکەکانی مرۆڤ بوونێک کە لە جیهانێکی سەرلێشێوێنەر، جوان، و هەست جوڵێنەردا ئەژی، و دانایی و قسە خۆشەکانی ئەڵێت لەسەر خێزان، نوسین، و واتاکانی خوا، و مردن و زۆر شتی تر کە لە ژیانی خۆیەوە بۆی دووپاتبۆتەوە.
